Şaduman Türkay
10 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی چەمبەر-٢٣دا کە لە ماوەی یەک هەفتەدا لە سەرانسەری وڵاتدا بەڕێوەچوون بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، چوار هەزار و ١٣٩ کەس کە بە تاوانی جۆراوجۆر داواکراوبوون، دەستگیرکراون.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا ڕایگەیاند: "بازنەی ئەو کەسانە بەرتەسک دەبێتەوە کە سزای زیندانیان بۆ دەرکراوە و لەلایەن دادگاکانەوە داوادەکرێت دەستگیربکرێن. ڕێگە نادەین هیچ کەسێک ئارامی هاووڵاتییانمان و شەقامەکانمان تێکبدات".
یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی چەمبەر-٢٣دا کە لە ماوەی یەک هەفتەدا لە سەرانسەری وڵاتدا بەڕێوەچوون بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، چوار هەزار و ١٣٩ کەس کە بە تاوانی جۆراوجۆر داواکراوبوون، دەستگیرکراون، لەوانەیش ٧٠٠یان بە تاوانی دزی کردن، ١٤٠یان بە تاوانی فریودانی هاووڵاتییان، ٣٦٠یان بە تاوانی تاڵانی کردن، ٥٠یان بەتاوانی کوشتن، ١٠٦یان بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی، ٧٢١یان بە تاوانی ماددەی هۆشبەر، ٤٩یان بە تاوانی هێرشی تیرۆریستیی، ٤٤٨یان بەتاوانی کاری قاچاغچێتی، هەزار و ٥٦٥یان بە تاوانی دیکە دەستگیرکراون.