Sangar Hamad Azeez
07 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2016
گومانلێکراوێکی ئەنجامدەری تەقینەوەکەی یەنیبۆسنا لە ئیستانبوڵ ، لەکاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن بە ناسنامەیەکی ساختە لە شاری ئاکسەرای دەستگیر کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە کە گومانی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئیستانبوڵی لێدەکرا کە بەهۆیەوە ١٠ هاووڵاتی برینداربوون ، لە هەوڵدابوو بە ئۆتۆمبێلێکی سڤیلی تایبەت بەرەو کەمپەکانی عێراق یاخود سووریا رابکات.
سەبارەت بەمەش زانیاری درا هەر ٨١ بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەکانی تورکیا.
لەم چوارچێوەیەشدا تیمی بەرەنگاربوونەوەی دژە تیرۆر لە ئاکسەرای ئۆتۆمبێلێکی گومانلێکراویان وەستاند و گومانلێکراوی ئەنجامدەری تەقینەوەکەیان بە ناسنامەیەکی ساختەوە دەستگیر کرد.
راگەیەندرا کە ٢ کەسی دیکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و ئەوانیش دەستگیر کران و لە ئێستادا لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ رێککاری یاساییان بۆ ئەنجام دەدرێت.