Ramal Abdullah Mahmood,Muhammet Ali Kemal
12 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2019
مه‌رسین - AA
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پیشه‌وه‌رانی به‌رهه‌مهێنه‌ری مه‌عكه‌رۆنی، عه‌بدولقادر كولاهچیئۆغڵو سه‌باره‌ت به سنوورداركردنی هەناردەکردنی مه‌عكه‌رۆنی له توركیاوه بۆ عێراق لە لایەن کاربەدەستانی عێراقەوە، رایگه‌یاند: "ئێمه پێمان وایه كه بڕیاره‌كه سیاسییه. پێمانوایه سه‌ره‌تا به هه‌وڵی سه‌رۆكایه‌تی كۆمارمان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌م كێشه‌یه تێبپه‌ڕێنین".
عه‌بدولقادر كولاهچیئۆغڵو له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد توركیا له هه‌نارده‌كردنی مهعكهرۆنیدا له‌سه‌ر ئاستی جیهان له پله‌ی دووه‌مدایه و یه‌كێك له‌و رێگرییانه‌ی كه ده‌ویسترێت بخرێته به‌رده‌م توركیا له‌وباره‌یه‌وه، سنوورداركردنی هاورده‌كردنی مهعكهرۆنییه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه.
كولاهچیئۆغڵو باسی له‌وه‌شكرد كه پێیان وایه بڕیاره‌كه سیاسییه و رایگه‌یاند: "باوه‌ڕمان وایه بڕیاره‌كه سیاسییه. پێمانوایه سه‌ره‌تا به هه‌وڵی سه‌رۆكایه‌تی كۆمارمان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌م كێشه‌یه تێبپه‌ڕێنین. دهنگۆگهلێكمان بیستووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه پله به پله رێگر ده‌خرێته به‌رده‌م سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان. ئه‌مه‌ش واته قه‌باره‌ی بازرگانیی به بڕی ملیارێك و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار. پێویسته رێكاری به‌په‌له له‌مباره‌یه‌وه بدۆزینه‌وه".
عه‌بدولقادر كولاهچیئۆغڵو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌نگه پلانێك هه‌بێت پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی عێراق له مه‌عكه‌رۆنی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و رایگه‌یاند: "له ئێران به‌رهه‌مهێنانی مه‌عكه‌رۆنی زیادده‌كات. ئێران له هه‌وڵی زۆر جددیدا بوو به‌مه‌به‌ستی چوونه نێو بازاڕی عێراق. ره‌نگه له‌رێگه‌ی هاورده‌كردنی مه‌عكه‌رۆنی له ئێرانه‌وه، پێداویستییه‌كان پڕبكه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وه‌ك هۆكاری سنوورداركردنه‌كه "پشتیوانییكردن له به‌رهه‌مهێنه‌ری ناوخۆ" خراوه‌ته‌روو به‌ڵام ئه‌مه قایلكار نییه و رایگه‌یاند: "به‌شی زۆری به‌رهه‌مه هه‌نارده‌كراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌رانمان به تایبه‌ت له ناوچه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵو بۆ عێراقه. ماردین و عه‌نتاب زۆر كاریگه‌ری سنوورداركردنی هه‌نارده‌كردنیان له‌سه‌ر جێ ده‌مێنێ. پێمانوایه قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه سیاسییه و به رێگاچاره‌ی سیاسییش چاره‌سه‌ر ده‌كرێ. پێمانوایه له ژێر سه‌رپه‌رشتی حكوومه‌تدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق به دانوستان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. ئه‌گه‌ر مشوری لێنهخۆین ئه‌و سنوورداركردنه كه هێلكه‌ی گرتۆته‌وه و ئێستا مهعكهڕۆنیشی بۆ زیاد كراوه ئه‌وا به‌رهه‌مه كشتوكاڵییهكانیشمان ده‌گرێته‌وه كه هه‌نارده‌كردنی به بڕی یه‌ك ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلاره. پێمانوایه ئێران ڕۆڵی هه‌یه له‌وه‌دا چونكه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا زۆر باشه. عێراق باس له‌وه ده‌كا كه به‌رهه‌می خۆماڵی په‌ره پێ ده‌دا. به‌ڵام بۆ به‌رهه‌مهێنانی مه‌عكه‌ڕۆنی خۆماڵی به‌لایكه‌م ساڵێكیان پێویسته. بۆیه ئه‌م لێدوانانه به ته‌واوی سیاسین".
وه‌زیری بازرگانی عێراق، روخسار په‌كجان له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌وه رایگه‌یاندووه: "كاتێك له‌و بازاڕه‌دا كێشه دروست ده‌بێ كه‌رته‌كه تووشی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه ده‌بێته‌وه. جگه له جۆراوجۆركردن چاره‌سه‌رێكی دیكه‌مان نییه. له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی عێراق له په‌یوه‌ندیداین".