Hemn Baban
24 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2019
هه‌ولێر-AA
ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شیروان میرزا هۆشداریی ده‌دات له‌وه‌ی پێویسته هه‌رێمی كوردستان تا پێش 1ی تشرینی یه‌كەمی ئه‌مساڵ بوودجه‌ی خۆی په‌سه‌ندكردبێت، ئه‌گه‌رنا مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر بوودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2020.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق سه‌رقاڵی داڕشتن و ئاماده‌كردنی پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراق، راپۆرت و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌رده‌ستی وه‌زاره‌ت ئه‌مانی نیگه‌رانكردووه، به‌تایبه‌ت پاش بوونی مه‌ترسی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كورتهێنانی بوودجه‌كه بۆ نزیكه‌ی 70 تریلیۆن دینار به‌هۆی زیادكردنی زیاتر له 30 هه‌زار ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی وه‌كو مووچه‌خۆر و چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌ش.
پڕۆژه بوودجه‌ی 2020ی عێراق ره‌نگه یه‌كێكی دیكه بێت له‌و پرسانه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بشڵه‌ژێنێت و له‌نێو په‌رله‌ماندا زۆرترین مشت‌ومڕ له‌سه‌ر بڕگه‌كانی دروست ببێت، به‌تایبه‌ت له بوونی ئه‌و كورتهێنانه زۆره‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت.
بڕیارده‌ری لێژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی عێراق دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌فار له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت بۆ ئاماده‌كردن و رێكخستنی پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراق، وه‌زاره‌تی دارایی لێژنه‌یه‌كی پێنج كه‌سیی پێكهێناوه كه ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیشی تێدایه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت كه بڕیاره تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو ئه‌و لێژنه‌یه كاره‌كانی كۆتایی بكات و پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات.
سه‌فار له قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له دیمه‌نه گشتییه‌كه‌ی پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌وه‌ی عێراق ده‌یه‌وێت ئه‌و پڕۆژه‌یه پتر به‌شی زیاتری بۆ بوودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاشكرای كرد "عێراق بڕیاری هه‌یه كه پڕۆژه‌كه‌ی به‌پێی بڕگه و به‌رنامه‌ی ئه‌دای فه‌رمانگه‌كان بێت نه‌وه‌ك بوودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان، واته به‌پێی پڕۆژه‌كان و ئاستی جێبهجێكردنییان پاره بۆ پڕۆژه‌كان ته‌رخان بكرێت، ئه‌مه‌ش له بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو و ساڵی 2012ش ره‌نگ ده‌داته‌وه".
بڕیارده‌ری لێژنه‌ی دارایی عێراق له‌درێژه‌دا به ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه "عێراق ده‌یه‌وێت ئه‌و كورتهێنانه زۆره‌ی له بوودجه‌دا هه‌موو ساڵێك هه‌یه‌تی له ساڵی ئاینده كه‌می بكاته‌وه كه بۆ ئه‌مساڵی 27 تریلیۆن دیناره، به‌تایبه‌ت كه به‌شێكی زۆری بوودجه‌ی عێراق بۆ مووچه ده‌چێت به نموونه له ئه‌مساڵدا نزیك به 46 تریلیۆن دیناری بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌چێت".
سه‌باره‌ت به نرخی نه‌وتیش له پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراقه‌وه دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌فاڕ ده‌ڵێت "به‌پێی ئه‌وه‌ی كه هه‌یه عێراق نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی فرۆشراوی له پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی ئاینده به بڕی له‌نێوان 50 بۆ 56 دۆلار ده‌خه‌مڵێنێت".
گوتیشی "عێراق به‌نیازه گۆڕانكاریی له په‌یكه‌ربه‌ندیی پڕۆژه بوودجه‌ی 2020 دا به‌گشتی بكات و زیاتر پشت به بوودجه‌ی به‌رنامه و ئه‌دای وه‌زاره‌ته‌كان ده‌به‌ستێت نه‌وه‌ك به دیاریكردنی بوودجه به‌شێوه‌ی وه‌زاره‌ت وه‌زاره‌ت".
به‌پێی زانیارییه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بوودجه‌ی ساڵی ئایندهی عێراق كورتهێنانی زیاتر بێت و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راپۆرتێكی له‌سه‌ر بوودجه ئاماده‌كردووه و بۆی ده‌ركه‌وتووه به‌هۆی بوونی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆری بن دیواری زۆر، جێگری نه‌بوونی نرخی نه‌وت، گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان كورتهێنانی بوودجه‌كه بۆ نزیكه‌ی 70 تریلیۆن دیناری عێراق زیاد ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشنیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆران و فرۆشتنی موڵك و زه‌ویی گرانبه‌های ده‌وڵه‌ت.
بوودجه‌ی ساڵی 2019ی عێراق بریتی بوو له 111 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، كورتهێنانی بوودجهكهشی بریتی بوو له 23 ملیار دۆلار، داهاته‌كانی عێراق له‌م ساڵه‌دا به‌پێی یاسای بوودجه 88 ملیار دۆلار ده‌بێت و نرخێك به‌رمیلی نه‌وتی فرۆشراویش به بڕی 56 دۆلار خه‌مڵێندرا و به‌و پێیه‌ی عێراق له رۆژێكدا سێ ملیۆن و 880 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌بكات، كه له‌نێویدا 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و تا ئه‌م ساته‌ش سەرەڕای دەربڕینی ئامادەیی بەڵام بە هۆی ناکۆکی نێوانیان، هه‌رێم یه‌ك به‌رمیلیشی لێ راده‌ست و هه‌نارده نه‌كردووه به‌و پێیه‌ی داهاته‌كانی بۆ گه‌نجینه‌ی عێراق بگه‌ڕێته‌وه.
عێراق به‌نیازه له پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی ئاینده 2020 پشت به پڕنسیپێكی نوێ ببه‌ستێت ئه‌ویش به "بوودجه‌ی به‌رنامه و ئهداكان" ده‌ناسرێت و به‌نده له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی بڕه پاره بۆ پرۆژه و ئه‌و به‌رنامه وه‌زارییانه‌ی كه له‌كۆتاییدا پێویسته بزانرێت به‌رهه‌می ئه‌و پڕۆژه و به‌رنامانه چیین و ئه‌و پارانه‌شی كه بۆی ته‌رخانكراوه.
ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی و ئابووری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شیروان میرزا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت به‌پێی یاسای "ئیداره‌ی دارایی" ده‌بێت پێش سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م پڕۆژه بوودجه‌ی عێراق بگاته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دواتر په‌رله‌مان بۆ وتوێژكردن له‌سه‌ری كۆببێته‌وه.
ئه‌و گوتیشی، ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ستی كردووه به ئاماده‌كاری بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراق، روونیشی ده‌كاته‌وه "له‌و باوه‌ڕه‌دانیم كه گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراقدا رووبدات، به‌ڵكو به‌شی هه‌ره زۆری وه‌كو ساڵانی دیكه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی باشی بوودجه‌كه بۆ مووچه ده‌چێت، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتیش جێگیر نییه".
شیروان میرزا ئه‌وه‌شی گوتی ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش زوو له‌خه‌می ئه‌وه‌دابێت پڕۆژه بوودجه‌ی خۆی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكات بۆ په‌سه‌ندكردنی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراق، چونكه ئه‌گه‌ر تاوه‌كو 1ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و بوودجه‌یه په‌سه‌ند نه‌كات ئه‌وا مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر بوودجه‌ی هه‌رێم به‌پێی یاسای ئیداره‌ی دارایی.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا روونیشی ده‌كاته‌وه كه به‌پێی پڕۆژه بوودجه‌ی ساڵی 2020ی عێراق ئه‌م وڵاته بۆی نییه هیچ قه‌رزێك بكات وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ساڵانی رابردوو به‌تایبه‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بڕی كورتهێنانی له بوودجه‌دا ده‌یكرد، به‌ڵام له ساڵی ئاینده ئه‌مه نامێنێت، چونكه عێراق قه‌رزێكی زۆری كردووه و جگه له‌وه‌ش عێراق خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی زۆره ده‌توانێت له‌و یه‌ده‌گه به‌شێك له كێشه داراییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق عه‌بدولهادی سه‌عداوی به ئانادۆڵوی گوت كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پڕۆژه بوودجه ساڵی 2020ی عێراق كورتهێنان تێیدا زیاتر بێت له بوودجه‌ی ئه‌مساڵی 2019 كه بڕه‌كه‌ی 27 تریلیۆن دیناره به‌كرده‌یی، ئه‌وه‌شی گوت كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پێویسته ده‌ستوبرد بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند "ناكرێت هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر راده‌ستنه‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت و وه‌زاره‌تی دارایی له ناردنی بوودجه به‌رده‌وام بێت، ده‌بێت ئه‌م پرسه به‌زووترین كات یه‌كلایی بكرێته‌وه، چونكه زیانی گه‌وره له سامانی عێراق ده‌دات".
عێراق یه‌كێك له وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت كه رێژه‌ی 90 له‌سه‌دی بوودجه‌كه‌ی پشت به فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌به‌ستێت و ساڵانه ملیاره‌ها دۆلاری بۆ مووچه‌خۆران ده‌چێت كه نزیك به چوار ملیۆن كه‌س ده‌بن له كۆی 38 ملیۆن عێراقی، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌یان ملیار دۆلاری له‌كڕینی پێویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ڕوات ئه‌وه‌ش به‌هۆی پشت نه‌به‌ستن به‌كه‌رتی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و فه‌راهه‌م كردنی ئه‌م دوو كه‌رته سه‌رباری ته‌رخانكردنی ده‌یان ملیار دۆلار بۆی له‌چه‌ند ساڵی رابردوو، به‌رده‌وامی شه‌ڕیش له 2003ه‌وه و گه‌نده‌ڵی وایكردووه هێشتا عێراق بۆ ساده‌ترین پێویستییه‌كانی پشت به وڵاتانی دیكه به‌تایبه‌ت دراوسێ ببه‌ستێت.