Zeynep Beyza Kılıç,Mohammed Baqi Hussein
23 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا 60 دۆلار و 17 سه‌نته.
نرخی نه‌وتی برێنت كه دوێنێ تا 60 دۆلار و 89 سه‌نت به‌رزبووه‌وه، له‌كاتی داخستنی بازاڕدا بۆ 59 دۆلار و 98 سه‌نت دابه‌زی. ئه‌مڕۆش له‌كاتژمێر 9:28 خوله‌كدا به 60 دۆلار و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساس به 55 دۆلار و 49 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ بازاڕه‌كان چاویان له‌و داتایانه‌یه كه سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا جیرۆم پاوڵ له سیمپۆزیۆمی جاكسن هۆڵی ساڵانه‌دا بڵاویان ده‌كاته‌وه. شاره‌زایان پێیان وایه، ئه‌و سیاسهتەی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دابه‌زاندنی رێژه‌ی سو‌و په‌یڕه‌وی ده‌كات له ئاینده‌دا، بازاڕ ئاڕاسته ده‌كات.