Zana Natık Kerem
16 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2018
بەغدا ــ AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو حەوت ملیار دینارە کە بەھۆی دزەکردنی ئاو بۆ ناو بانکی رافیدەین، فەوتاوە دەستپێکراوە.
رۆژی دووشەممەی رابردوو پارێزگاری بانکی ناوەندی، عەلی عەلاق لە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاندبوو کە لە ساڵی ٢٠١٣دا، بەھۆی دزەکردنی ئاو بۆ ناو بانکی رافیدەین، ٧ ملیار دینا ( ٦ ملیۆن دۆلار)، فەوتاوە.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، عەبدولسەتار بەیرەقدار لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە دەستی بە لێکۆڵینەوە لەو پرسی فەوتانی حەوت ملیار دینارەکە کردووە و رێوشوێنی یاساییش بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرێتەبەر، کە لە فەوتانی ئەو بڕە پارە کەمتەرخەمبوونە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ چوارشەممە سەرۆکی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر رایگەیاندبوو کە پرسی فەوتانی حەوت ملیار دینارەکە دەچێتەوە چوارچێوەی گەندەڵییەوە، داواشی لە دادگا کردبوو کە لێکۆڵینەوە لەو پرسەدا بکات.