Haydar Karaalp,Ramal Abdullah Mahmood
16 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2018
به‌غدا – AA
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له رێگای توركیاوه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان دوای نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ له راوه‌ستان ده‌ستی پێكرده‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، عاسم جیهاد به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "رۆژانه ده‌ستكراوه‌ته‌وه به هه‌نارده‌كردنی نزیكه‌ی ٥٠ بۆ ١٠٠ هەزار به‌رمیل نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهان".
جیهاد تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌وته‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی عێراق (سۆمۆ)ه و له رێگای بۆڕی نه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كرێت.
- بۆچی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك راگیرابوو
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له حوزه‌یرانی ٢٠١٤ به پاساوی پاراستنی كه‌ركووك له هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌و ناوچانه جێگیركران كه سوپای عێراق لێیان كشابۆوه.
نزیكه‌ی ماوه‌ی سێ ساڵ كه‌ركووك و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی له ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا مانه‌وه. دوای گشتپرسییه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ سه‌ربه‌خۆیی له ٢٥ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧ هێزه هاوبه‌شه‌كانی حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ئۆپه‌راسیۆنی بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌نجام دا.
دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووكی له رێگای بۆڕیه نه‌وته‌كه‌یه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهان راگرت.