ھەولێر - ھێمن بابان
کۆمەڵەی کارسازی خانمانی کوردستانی سەنتەرێک بۆ رێنمایی دان بە ئافرەتانی خاوەنکار دادەمەزرێن بەبێ بەرامبەر دادەمەزرێنێت و ئاشکرای دەکات لە ھەولێرلە سەدا 47ی زەوی و خانوو بەناوی ئافرەتانەوەیە.
فەردا جەمیل پاشا سەرۆکی کۆمەڵەکە لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتتدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆلۆ رایگەیاند لە ھەرێمی کوردستاندا ژمارەی ئەو ئافرەتانەی کە ملیۆنێری دۆلارن زۆرن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە لە بواری ئابووریدا کارناکەن، لەمبارەیەوە گوتی" ئێمە کێشەیەکی سەرەکییمان ھەیە کە ئەویش ئەوەیە زۆر ئافرەتی دەوڵەمەند و خاوەن سەرمایە لەکوردستاندا ھەن، بەڵام تا ئێستا ناتوانن بێنە نێو کار و بازرگانییەوە، بەڵکو بە زۆرینە لە بواری خانووبەرەدا ماونەتەوە و خانوو و زەوییان بەناوەوەیە"، فەردا ئەوەشی ئاشکراکرد بۆ پەیامنێرەکەی ئەنادۆلو کە دەیانەوێت لە مانگی دوانزەی ئەمساڵ کۆنفڕانسێک لە شاری ھەولێر بۆ تاوتوێکردنی ئەو کێشەیە و چەندین کێشەی تر لەبەردەم ئافرەتانی خاوەنکار و سەرمایەدار بخەنە روو.
کۆمەڵەی کارسازی خانمانی کوردستانی رێکخراوێکی تایبەتە بە ئافرەتانی خاوەنکار و سەرمایەدار لە ھەرێمی کوردستان، لە ئێستادا نزیکەی ٤٠ ئەندامی ھەیە.
فەردا جەمیل لەدرێژەی قسەکانیدا ئەوەشی رایگەیاند کە بەمنزیکانە سەنتەرێکک دەکەنەوە بۆ پێشکەشکردنی رێنمایی پێویست بەو ئافرەتە خاوەنکارانەی دەیانەوێت سەرمایە بخەنەگەڕ یان لە یەکێک لە بوارەکاندا کاربکەن، لەمبارەیەوە دەڵێت" ئەو رێنماییانەی ئێمە دەیدەین لەبواری ئابووریی و بازرگانیدایە و تەنھا بۆ ئافرەتانە و بەبێ بەرامبەرە بۆ ئەو ئافرەتانەی دەیانەوێت بێنە نێو کار و بازرگانی و ئابوورییەوە".
سەرۆکی کۆمەڵەی کارسازی خانمانی کوردستانی دەڵێت تێڕوانینی کۆمەڵگە بەرامبەر کارکردنی ئافرەتان لە بواری ئابووری لە ھەرێمی کوردستان بەرەو پێشچووە، بەڵام ھێشتا بەشێک لەو ئافرەتانەی پارە و سامانیان ھەیە بۆ خۆیان نایانەوێت بێنە بواری بازرگانییەوە، دەشڵێت" بەپێی زانیارییەکانی ئێمە لە ھەولێر لە سەدا 47ی زەوی و خانوو بەناوی ئافرەتانەوەیە".
فەردا جەمیل پاشا لە درێژەی قسەکانیدا ھێمای بۆ ئەوەشکرد کە بە فەرمی لەلایەن ئافرەتانی خاوەنکاری پارێزگای دیاربەکرەوە لە تورکیا بانگھێشتکراون بۆ ئەو کۆنفڕانسە ئابوورییەی وا بڕیارە لە حەوت و ھەشتی مانگی داھاتوو بە ئامادەبوونی ئافرەت گەلێکی زۆر لە ھەموو دنیاوە.