سلێمانی
جیھاد دڵپاکی تەمەن ٦٥ ساڵ ماوەی ٤ مانگ بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لەنەخۆشخانەی ھیوا(تایبەت بەنەخۆشییەکانی شێرپەنجە) لەسلێمانی لەژێر چاودێریدا بوو. دوای چەند ڕۆژێک لەڕەوانەکردنی بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بەمەبەستی چارەسەرکردن، شەوی ڕابردوو گیانی لەدەستدا.
دڵپاک ھونەرمەندێکی ناسراوی بواری نواندنە لەکوردستان ، بەشداری دەیان فیلمی سینەمایی و دراماو شانۆی کردووە.
جیھاد زۆراب ئەحمەد ناسراو بە (جیھاد دڵپاک) ساڵی (١٩٤٨) لە شاری کەرکوک لە دایکبووە. دەرچووی خانەی مامۆستایانە، سەرەتای کارکردنی لە بواری ھونەر بۆ ساڵی (١٩٧١)دەگەڕێتەوە.
یەکەم کاری بەناوی (ژیانی کچە لاڵەکە) بووە، لەزنجیرە درامای (ژاڵە)دا ڕۆڵی مامۆستا ھێمنی بینیوە، لەو درامایەدا وەک ئەکتەرێکی دیار خۆی ناساند .