20 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2020
مۆسكۆ – AA
رۆسنه‌فت كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی رووسیایه رایگه‌یاند قازانجی پوختی ٢٠١٩ به به‌راورد به ساڵێك پێشتر له‌سه‌دا ٢٩ زیادی كردووه و گه‌یشتۆته ٧٠٨ ملیار روبل.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی رۆسنه‌فت-دا ئاماژه به‌وه دراوه كه قازانجی پوخت له دوا چاره‌كی ساڵی رابردوو به به‌راورد به هه‌مان قۆغانی ٢٠١٨ له‌سه‌دا ٣٩ زیادی كردووه و گه‌یشتۆته ١٥٨ ملیار روبل.
قازانجی پوختی ٢٠١٩ كۆمپانیاكه‌ش به به‌راورد به ساڵێك پێشتر له‌سه‌دا ٢٩ زیادی كردووه و گه‌یشتۆته ٧٠٨ ملیار روبل (١١ ملیار و یه‌ك ملیۆن دۆلار). له‌و قۆناغه‌دا داهاته‌كانی رۆسنه‌فت له‌سه‌دا ٥،٣ زیادی كردووه و گه‌یشتۆته ئاستی ٨،٦٧ ترلیۆن روبل (نزیكه‌ی ١٣٦ ملیار دۆلار).