19 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٥٨ دۆلار و ١٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٥٧ دۆلار و ٨١ سه‌نت و به ٥٧ دۆلار و ٦٧ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢١دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٨٧ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٥٨ دۆلار و ١٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٥٢ دۆلار و ٧٣ سه‌نت فرۆشرا.
دامەزراوەی نیشتمانی نه‌وتی لیبیا رایگه‌یاند، دوای هێرشی چه‌كداره نایاساییه‌كانی سه‌ربه خه‌لیفه حه‌فته‌ر، سه‌رجه‌م تانکەرەکانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی له به‌نده‌ری ته‌رابلوس دووركه‌وتنه‌وه و كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نییان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
هه‌روه‌ها ئیداره‌ی ئه‌مریكاش به پاساوی زیانگه‌یاندن به‌و سزایانه‌ی خستوونیه‌ته سه‌ر ڤێنیزوێلا، دوێنێ كۆمپانیای نه‌وتی رووسیای خسته لیستی سزادراوانه‌وه.
ئه‌و پێشهاتانه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا كاریگه‌ری نه‌رێنی بكاته سه‌ر داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی لێكهوتهوه.