Ramal Abdullah Mahmood
30 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2018
نیویۆرك – AA
به‌هۆی داواكاری ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانانی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ئێرانه‌وه رابگرن و كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تاوه‌ری گه‌ڕان و پشكنینه‌كانی نه‌وتی خاوی بازرگانی ئه‌مریكا، له ماوه‌ی چوار رۆژدا به‌های نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا له سه‌دا شه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، رۆژی دووشه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌هاكه‌ی له ٧٤،٧٣ دۆلاردا راوه‌ستا ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی بۆ ٧٩،٥٦ دۆلار به‌رزبۆوه و به‌مجۆره له ٢٤ی ئایاره‌وه تاكو ئێستا به‌رزترین ئاستی تۆمار كرد.
رۆژی دووشه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری تیكساسی رۆژئاوا به‌هاكه‌ی له ٦٨،٠٨ دۆلاردا راوه‌ستا ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی بۆ ٧٤،٤٤ دۆلار به‌رزبۆوه و به‌مجۆره له ٢٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤ه‌وه تاكو ئێستا به‌رزترین ئاستی تۆمار كرد.
به‌مجۆره له رۆژی سێشه‌ممه‌وه تاكو رۆژی هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری برێنت له سه‌دا ٦،٥ و نه‌وتی خاوی جۆری تیكساسی رۆژئاوا له سه‌دا ٩،٣ به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیانه‌وه بینی.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه ئه‌مریكا داوای له وڵاتانی هاوپه‌یمانی كرد كه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ئێرانه‌وه تاكو چواری تشرینی دووه‌م رابگرن، له ترسی دابیننهبوونی داواكاری نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان.
فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا رۆژی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی رابردوو یه‌ده‌گی نه‌وتی خاوی بازرگانی له‌و وڵاته ٩ ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردووه. بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرا یه‌ده‌گه‌كه بۆ دوو ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌مببێته‌وه.
باكه‌ر ههوگێس كه یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی له كڵێگه نه‌وتییه‌كان كار ده‌كات ئه‌مڕۆ له راپۆرتی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند له ماوه‌ی ٢٣-٢٩ی ئه‌م مانگه‌دا چوار تاوه‌ری گه‌ڕان و پشكنینی نه‌وت له ئه‌مریكا نه‌خراونه‌ته گه‌ڕ. به‌مجۆره ده‌ركه‌وته‌ی پیشه‌سازی نه‌وت له‌و وڵاته و ژماره‌ی تاوه‌ره‌كانی گه‌ڕان و پشكنینی نه‌وت كه وه‌ك نه‌خشه‌ی كورتماوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو په‌سه‌ند ده‌كرێت، دوو هه‌فته‌یه له‌سه‌ر یه‌ك نزمبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.