Hülya Ömür Uylaş
10 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
دامەزراوەی ئاماری تورکیا (TÜİK) ئەنجامی پێوەرەکانی بەرهەمهێنانی پیشەسازی بۆ مانگی ئابی بڵاوکردەوە.
بەم پێیە بەرهەمی پیشەسازیی خام لە مانگی ئابدا بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٣.١ لەسەدا زیادی کردووە.
لێکۆڵینەوەکان لە بناغەی کەرتی پیشەسازی دەریدەخات کە لە مانگی ئابدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە هەمان مانگدا پێوەری کەرتی کانی بەردەکان بە ڕێژەی لەسەدا ٥.١ و پێوەرەکانی کەرتی پیشەسازیی بەرهەمهێنان بە ڕێژەی لەسەدا ١.٨ زیادیان کردووە. هەروەها پێوەرەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا و گاز بە ڕێژەی لەسەدا ٤.٩ زیادی کردووە.
پێوەرەکانی بەرهەمهێنانی پیشەسازیی خام لەسەر بنەمای ساڵ، بە ڕێژەی لەسەدا ٢.٩١ زیادی کردووە.
داتای مانگانەی بەرهەمهێنانی پیشەسازی
بەرهەمی پیشەسازی خام لەسەر ئاستی وەرزی و ساڵیانە لەم مانگەدا بە بەراورد بە مانگی تەمموز بە ڕێژەی ٠.٨ لەسەدا کەمیکردووە.
لێکۆڵینەوەکان لە بناغەی کەرتی پیشەسازی دەریدەخات پێوەری کەرتی کانی بەردەکان بە ڕێژەی لەسەدا ٠.٢ و پێوەرەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا و گاز بە ڕێژەی لەسەدا ٢.٤ زیادیکردووە. لەپاڵ ئەوانەشدا پێوەرەکانی کەرتی پیشەسازیی بەرهەمهێنان بە ڕێژەی لەسەدا ١.٣ دابەزیووە.