Gökhan Yılmaz
10 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
هێڵی ئاسمانیی تورکیا، بەهۆی ئەو ڕەوشەی ئێستا لە ئیسرائیل دەگوزەرێت، گەشتەکانی بۆ ئەو وڵاتە ڕاگرت.
راوێژکاری راگەیاندنی هێڵەکە، یەحیا ئوستون لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئاماژەی بە ڕاگرتنی گەشتەکان کرد و، رایگەیاند: "بەهۆی ئەو ڕەوشەی لە ئیسرائیل دەگوزەرێت، هەتا ڕاگەیاندنی دووەم گەشتەکانمان بۆ ئەو ولاتە ڕاگرتووە".