Sarmand Hameed
27 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی کرد لە سەرۆکی ئەنجوومەنی بارزگانیی بەریتانی - عێراقی IBBC، بارۆنێس ئێما نیکلسن و شاندێکی یاوەری.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارەکەدا بارۆنێس نیکلسن کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی ئەنجوومەنەکەیان خستەڕوو بەتایبەتی دوا کۆنفرانسیان کە لە شاری دوبەی ئەنجامدرا، کە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەر لە میانی دیدارەکەدا، مەسرور بارزانی تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کارکردن بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات، دووپاتیشی کردەوە کە ئامانجیان ئەوەیە هەرێمی کوردستان، ببێتە سەنتەرێکی بازرگانیی گرنگ لە ناوچەکەدا.