Khalid Mejdoub
20 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2026
بەھۆی ناڕوونی لەبارەی ئەنجامدانی گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی یەک لە سەدا دابەزینی تۆمار کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ یەک لە سەدا دابەزینی تۆمار کرد و گەیشتە، چوار ھەزار و ٧٩٧ دۆلار.
دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا، بۆ بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار و ناڕوونی لەبارەی ئەنجامدانی گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، دەگەڕێتەوە.