Zana Natık Kerem
13 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2026
بوومەلەزرەیەک بەگوڕی ٣،٩ پلە بە پێوەری رێختەر، قەزای خانەقینی سەربە پارێزگای دیالە ھەژاند.
وەزارەتی گواستنەوە عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، بوومەلەزرەیەک بەگوڕی ٣،٩ پلە پێوەری رێختەر قەزای خانەقین سەربە پارێزگای دیالەی ھەژاندووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، بوومەلەرزەکە بە دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە باکووری رۆژھەڵاتی قەزای خانەقین روویداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، باسی لەوەیش کراوە کە ھاووڵاتییان ھەستییان بە بوومەلەرزەکە کردووە.
ههروهها وەزارەتی گواستنەوە عێراق ڕاشیگەیاندووە کە بوومەلەرزەکە، ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.