Gülşen Çağatay,Muhammet Ali Kemal
21 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له دوایین رۆژی كاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ٧٨ دۆلار و ٩٣ سه‌نته.
دوێنێ له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت ٧٩ دۆلار و ٤١ سه‌نت بوو، دواتر بۆ ٧٩ دۆلار و ٨٠ سه‌نت سه‌ركه‌وت و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به ٧٨ دۆلار و ٦٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
تا كاتژمێر ٠٩:٠١ نرخی نه‌وتی برێنت به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٣٨ زیادیكرد و بووه ٧٨ دۆلار و ٩٣ سه‌نت. هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساس به ٧٠ دۆلار و ٤٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له تویتێكیشدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌ندامی ئۆپیكی به لێپرسراو له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، له‌قه‌ڵه‌م دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ئه‌مریكا وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌پارێزێت و رایگه‌یاندووه: "ئێمه وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌پارێزین، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین، ماوه‌یه‌كی درێژ له ئارامیدا نابن. ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ردا به‌رده‌وامن له فشار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت. ئه‌مه‌مان لهبیردهبێت. پێویسته ئۆپیك نرخه‌كان دابه‌زێنێت".
هاوكات کۆمپانیاکانی نەوت لە ژاپۆن، تا یەکلاییوبوونەوەی کۆبوونەوەکانی تایبەت بە بەخشینی وڵاتەکەیان لە سزاکانی سەر ئێران، کە حکوومەتی تۆکیۆ لەگەڵ ئیدارەی واشنتۆندا ئەنجامیدەدات، هێنانی نەوتیان لە ئێرانەوە بۆ ماوەیەکی کاتیی راگرت.
بەپێی هەواڵێک كه له ئاژانسی فەرمیی کیۆدۆی ژاپۆن بڵاوكرابوویه‌وه، سەرۆکی یەکێتیی نەوتی ژاپۆن، تاکاشی تسوکیۆکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە تۆکیۆی پایتەخت، هەڵسەنگاندنی بۆ کاریگەرییەکانی سەپاندنی سزا تاکلایەنەکانی ئەمریکا دژی ئێران لەسەر هێنانی نەوت لەو وڵاتەوە بۆ ژاپۆن، کردووه.
تاکاشی تسوکیۆکا ئاشکرایکردووه کۆمپانیاکانی نەوت لە ژاپۆن بەهۆی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، بەشێوەیەکی کاتیی هێنانی نەوتیان لەو وڵاتەوە راگرتووە و رایگەیاندووه: "پێموایە سەرجەم کۆمپانیاکان، هەمان بڕیاریان داوە و گواستنەوەی نەوتیان بەشێوەیەکی کاتیی هەڵپەساردووە و بە وردیی چاودێریی دۆخەکە، دەکەن".
شاره‌زایان پێیان وایه، پێشبینییه‌كان به ئاڕاسته‌ی هه‌ڵكشانی خستنه‌ڕووی نه‌وت به‌تایبه‌ت له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له جه‌زائیر، نییه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به به‌رزیی بمێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن نرخی نه‌وت له واده‌ی مامناوه‌نددا له نێوان ٧٩-٨٠ دۆلاردا ده‌مێنێته‌وه.