19 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
ئێستا لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٦٦،٢٧ دۆلارە.
رۆژی رابردوو نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە ٦٦،٤٩ دۆلار، دواتر رۆژەکەی بە ٦٦،٢٦ دۆلار تەواو کرد. نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت کاتژمێر ٠٩:٢٧ لەچاو داخستنی رۆژی رابردوودا ٠،٠١ زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتۆتە ٦٦،٢٧ دۆلار. لەهەمان کاتدا نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس ٦٠،٩٥ دۆلارە.
پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە بڕیاری وڵاتانی ئۆپیک و دەرەوەی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت، کاریگەری گەورەی کردۆتە سەر خواست لەسەر نەوت، بەو هۆیەوە نرخەکان نزیکبوونەتەوە لە بەرزترین ئاستی سێ مانگی پێشوو.