12 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٣٠ دۆلار و ١١ سەنت و رۆژەکەی بە ٢٩ دۆلار و ٦٣ سەنت تەواو کرد و کاتژمێر ٤٠: ٩ی بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت سەدا ٠.٧٢ هەڵکشانی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە ٢٩ دۆلار و ٨٥ سەنت، هەروەها بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٢٤ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەم گۆڕانکارییە کەمەی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا دەردەکەوێت دوای ئەوە دێت کە سعوودیە لە یەکی ئایارەوە ملیۆنێک بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوتی کەمکردوەتەوە و چەند وڵاتێکی دیکەی بەرهەمهێنەری نەوتیش هەمان هەنگاویان گرتووەتەبەر.
هەروەها سووککردنی رێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە وڵاتانی جیهاندا بۆ کاراکردنەوەی ئابووری، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.
پسپۆڕانیش پێیان وایە بوونی بڕێکی زۆر نەوت لە جیهاندا بەردەوام دەبێت لە رێگریکردن لە هەڵکشانی خێرای نرخی نەوت.
لە یەکی ئایارەوە وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی "OPEC" کە سعوودیە رابەرایەتییان دەکات لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە کە رووسیا رابەرایەتییان دەکات بڕیاری کەمکردنەوەی ٩،٧ ملیۆن بەرمیل بەرهەمی نەوتی رۆژانەیان خستە بواری جێبەجێکردنەوە.