Sibel Morrow
21 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
رۆژی هەینیی نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٤٣ دۆلار و ٨٠ سەنت و رۆژەکەی بە ٤٣ دۆلار و ١٥ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٢٥ی ئەمڕۆ نرخەکە سەدا ٠.٨٦ دابەزینی بەخۆوە بینی و گەیشتە ٤٢ دۆلار و ٧٨ سەنت.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تەکساس بە ٤٠ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وای کردووە خواست لەسەر نەوت کەمببێتەوە، هەروەها راگەیاندنی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی لیبیا کاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبووە.
لە لایەکی دیکەشەوە لە مانگی رابردوودا، سێ جار نزیکەی نیوەی پاڵاوگەکانی ئەمریکا بەهۆی زریانەکانی کەنداوی مەکسیک لە کار وەستاون و ئەمەش رێگربووە لە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت.