Nuri Aydın,Murat Özgür Güvendik
21 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە-AA
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین دەرکەوت و بەخێرایی بە جیهاندا بڵاوبووەوە، تا ئێستا دووچاری ۳۱ ملیۆن و ۲٤۳ هەزار و ۲۲ کەس بووە.
ماڵپەڕی "Worldometer" نوێترین ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنای خستەڕوو.
بەپێی ئامارەکان تا ئێستا، ۳۱ ملیۆن و ۲٤۳ هەزار و ۲۲ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ۹٦٥ هەزار و ۹۷ تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها ۲۲ ملیۆن و ٨۳٥ هەزار و ٥٦۳ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا تۆمار کراوە کە حەوت ملیۆن و چوار هەزار و ۷٦٨ حاڵەتی تووشبوون و ۲۰٤ هەزار و ۱۱٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان بووە.