Firdevs Yüksel
27 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٨٩ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت بۆ ٨٦ دۆلار و٥٠ سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٨٥ دۆلار و ٦٥ سەنت تەواو کرد، کاتژمێر ٠٩:١٥ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی سەدا ٠،٨٩ دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٨٩ سەنت فرۆشرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٨٣ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
زیادبوونی یەدەگەکانی نەوت لە ئەمریکا کاریگەری هەبوو لەسەر دابەزینی نرخەکان.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەنستیتۆی نەوتی ئەمریکا، یەدەگەکانی نەوتی لەو وڵاتە لە هەفتەی رابردوودا، بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی، نزیکەی دوو ملیۆن و ٣١٨ هەزار بەرمیل زیادی کردووە لە کاتێکدا، وا چاوەڕوان دەکرا یەک ملیۆن و ٦٥٠ هەزار بەرمیل زیاد بکات.
بە تێڕوانینی پسپۆڕان لە ماوەیەکی کەمدا رێژەی خستنەڕوو لە رێژەی خواست زیاتر دەبێت، بەمهۆیەشەوە نرخی غازی سروشتی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمەش هانی زیاتر بەکارهێنانی نەوت دەدات.