26 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2020
ئیستانبوڵ - AA
بەهۆی پێشبنییەکانەوە بۆ دووبارە گەڕانەوەی هاوسەنگی لە بازاڕکاندا، نرخی خاوی برێنت لە مامەڵەكانی ئەمڕۆ سێشەممەدا، بەرزبوونەوەی تۆماركرد و هەر بەرمیلێكی بە ٣٦ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
دوێنێ دووشەممە وەزارەتی وزەی رووسیا رایگەیاندبوو کە پێشبینی دەکات لە دوو مانگی داهاتوودا، دووبارە هاوسەنگی لە نێوان خستنەڕوو و خواست لە بازاڕەکانی نەوتی جیهان بەدی بێت.
ئەمەیش لە کاتێکدا، ژمارەیەک وڵات رێوشوێنەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سووکردووە و دەستیان بە چالاکییە بازرگانی و پیشەسازییەکانیان کردووەتەوە.
لە کاتژمێر ٠٦:٠٥٢، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ١,٩٨ لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٣٦ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ھاوکات نرخی یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بەڕێژەی ٣,٤٠ لەسەدا رووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە ٣٤ دۆلار و ٣٩ سەنت.