Heman Hussein Yaseen
26 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2020
هه‌ولێر - AA
بەھۆی جەژنی رەمەزان و بە مەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ، ماوەی ٧٢ کاتژمێر قەدەغەی ھاتوچۆ لە ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوە و بڕیارەکە تا ئەمشەو کاتژمێر ١٢ بەردەوام دەبێت و سبەی چوارشەممە بارودۆخ ئاسایی دەبێتەوە و جموجۆڵی بازرگان‌یش دەستپێدەکاتەوە.
گوتەبێژی دەروازەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، سیروان حوسێن لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆلو گوتی: ''سبەی چوارشەممە، دەروازەی حاجی ئۆمەران بە رووی بازرگاناندا دەکرێتەوە و جموجۆڵی بازرگانان دەستپێدەکاتەوە و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان له چوارچێوه‌ی رێكاره ته‌ندروستییه‌كاندا ئاسایی دەبنەوە''.
لەبارەی جموجۆڵی گەشتیاریش لە دەروازە سنوورییەکان، سیروان حوسێن گوتی: ''بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەروازە سنوورییەکان بە رووی گەشتیاراندا داخراوە تا یەکی حوزەیران، لەدوای ئەو بەروارەش چاوەڕێی بڕیاری نوێی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت''.
لەرۆژی ١٣ی شوباتی ئەمساڵ، بەھۆی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەیەکەم رێکاردا سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی داخست و دواتر وەک ئاسانکاریی بۆ ھاووڵاتییان، جموجۆڵی بازرگانی دەستپێکردەوە.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتییه له ٥٠٢ كه‌س و له‌و ژماریه‌ش ٢٥١ كه‌س له هه‌ولێر، ٢٠٣ كه‌س له سلێمانی، ٢٦ كه‌س له دهۆك و ٢٢ كه‌سیش له هه‌ڵه‌بجه تۆماركراون و چوار حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له سلێمانی و یه‌ك حاڵه‌تیش له هه‌ولێر هه‌بووه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆی چارهسهركراوان بریتییه له ٤٠٣ كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش ٢١١ له هه‌ولێر، ١٥١ له سلێمانی، ١٩ له دهۆك و ٢٢ كه‌سیش له هه‌ڵه‌بجه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست و پشكنینی كۆتایی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خێزانه‌كانییان و له ئێستادا ٩٤ كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدان