11 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٤١ دۆلار و ٩٩ سەنت و رۆژەکەی بە ٤١ دۆلار و ٧٣ سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر ٠٩:٣٥ی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت سەدا ٣،١٦ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە، ٤٠ دۆلار و ٤١ سەنت.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٣٨ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
ئیدارەی زانیارییەکانی وزە لە ئەمریکا زانیاری ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە هەفتەی رابردوو یەدەگەکانی نەوتی خاو لەو وڵاتەدا، سەدا ١،١ کە دەکاتە ٥،٧ ملیۆن بەرمیل زیادبوونی بەخۆوەبینیوە و گەیشتووەتە، ٥٣٨،١ ملیۆن بەرمیل.
لە کاتێکدا وا چاوەڕوان دەکرا یەدەگەکانی نەوت ١،٧ ملیۆن بەرمیل کەم بکات، یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا، بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی ٢،١ ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە.
بەگوتەی چاودێرانیش بەرزبوونەوەی یەدەگەکانی نەوت لە ئەمریکا بۆ بەرزترین ئاست بووەتە هۆی دابەزینی نرخی ئەو کاڵا ستراتیجییە.
هەروەها ئەو نیگەرانیانەی سستی گەشەسەندنی ئابووریی وڵاتانی جیهان بەتایبەت ئابووری چین و ئەمریکا دروستی کردوون رۆڵیان هەبووە لە دابەزینی نرخی نەوت.
لە لایەکی دیکەیشەوە گرووپێک لە میلیشیاکانی خەلیفە حەفتەر لە لیبیا، هێرشیان کردە سەر کێڵگەی نەوتی فیل باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە و بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەکەدا، وەستا.