Muhittin Sandıkçı,Mohammed Baqi Hussein
16 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2017
ریزه - AA
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ هه‌نگه‌وانانی کۆێستانەکانی ئانزه‌ر سه‌ربه شارۆچكه‌ی ئیكیزدهره لە پارێزگای ریزه كه له به‌رزایی دوو هەزار و ٣٠٠ مەتر بۆ سێ هەزار مه‌تردایه له ئاستی ده‌ریاوه، بڕی سێ هه‌زار تۆن به‌رهه‌می هه‌نگوینیان هه‌بێت.
ساڵانه له مانگی ئایاردا نزیكه‌ی سێ هه‌زار و ٥٠٠ سندوقی هه‌نگ به جۆرێك كه تیشكی خۆر لێیبدات داده‌نرێت، تا هه‌نگوینی ئانزه‌ر به‌رهه‌مبهێنن كه نرخه‌كه‌ی وه‌ك نرخی زێڕ وایه.
ساڵانه به پێی هه‌لومه‌رجی كه‌شوهه‌واوه بڕ و چۆنێتیی به‌رهه‌می هه‌نگوین ده‌گۆڕێت و له ناوچه‌كه‌دا زیاتر خواست له‌سه‌ر به‌خێوكردنی هه‌نگی قه‌فقاسی هه‌یه كه كه‌شوهه‌واكه گونجاوه بۆی.
هه‌نگه‌وانان سندوقی هه‌نگه‌كان له‌ناو قه‌فه‌سدا داده‌نێن تا ورچه‌كان نه‌توانن زیانیان پێبگه‌یه‌نن.
به گشتی له مانگه‌كانی ئاب و ئه‌یلوولدا كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌نگوین ئه‌نجامده‌درێت و بۆ پێداویستیی هه‌نگه‌كان بڕێكی دیاریكراو هه‌نگوین له سندوقه‌كاندا ده‌هێڵرێته‌وه.