Fikret Delal
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2021
ریزه-AA
له پارێزگای ریزه لە تورکیا به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌وه، له چه‌ند شوێنێك زه‌وی رۆچوو، و ئاوی تاڤگه‌ی ئاغاران له شارۆچكه‌ی چایهلی به‌شێوه‌یه‌كی له راده‌به‌ده‌ر زیادی كرد.
باران كه سه‌ر له نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ هەینییەوە ده‌ستی به بارین له شاره‌كه كرد، ده‌مه‌و ئێواره تاوی سه‌ند و بووه بارانی به‌لێزمه.
له ئه‌نجامی بارانه‌كه‌دا ئاوی تاڤگه‌ی ئاغاران له شارۆچكه‌ی چایهلی به‌شێوه‌یه‌كی له راده‌به‌ده‌ر زیادی كرد، رێگاكانی ده‌وروبه‌ری تاڤگه‌كه به‌هۆی درووست بوونی لافاوه‌وه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخران و لافاو زیانی به ناوچه‌كه گه‌یاند.
هه‌روه‌ها له ناحیه‌ی بویوككۆی سه‌ربه شارۆچكه‌كه به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاستی ئاوه‌وه له هه‌ندێك شوێن زه‌وی رۆچوو. له ئه‌نجامدا رێگای هاتوچۆی چوار گه‌ڕه‌ك به ناچاری داخران.
باران بارین له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامه.