Yahya Sezgin
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2018
مووش - AA
ئه‌و جووتیارانه‌ی له پارێزگای مووش و پارێزگاکانی دیکە روویان له ناوچه‌كانی مووش كردووه بۆ كاری كشتوكاڵ، ده‌ستیانكردووه به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌و شوتیانه‌ی له وه‌رزێكی دره‌نگدا ناشتویانه بۆ ئه‌وه‌ی به نرخێكی باشتر بیفرۆشن.
كاری ئه‌و جووتیارانه درێژه‌ی هه‌یه كه له پارێزگاكانی مووش، باتمان، دیاربه‌كر و ماردین-ه‌وه روویان له ناوچه‌كانی مووش كردووه و كێڵگه‌یان به‌كرێ گرتووه بۆ ناشتنی شوتی.
جووتیاران ده‌ستیانكردووه به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌و شوتیه‌ی له دره‌نگانی وه‌رزدا ناشتوویانه و به بارهه‌ڵگر ره‌وانه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی توركیای ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كشتوكاڵ و دارستانی مووش، مه‌همه‌ت ئایدن به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه مووش شوێنێكی گرنگه بۆ كشتوكاڵ و گوتی: "له ده‌شتی مووش نزیكه‌ی 370 هه‌زار دۆنم زه‌وی داچهندراوه و له‌وه‌ش 15 هه‌زار دۆنمی كراوه به شوتی. به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه چاوه‌ڕوانیمان له به‌رهه‌می شوتی له‌مساڵدا 60 هه‌زار تۆنه. ئه‌وه‌ش نزیكه‌ی 60 ملیۆن لیره داهاتی بۆ شاره‌كه ده‌بێت. هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شوتی له وڵاته‌كه‌ماندا له ئاداناوه ده‌ستپێده‌كات، دوای ئه‌و له دیاربه‌كر و پاشان دواترینیان مووشه".