Dilara Zengin
03 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بڵاویکردەوە کە پلانی وایە لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵدا، ٦١٧ ملیار دۆلار قەرزدار بێت.
وەزارەتەکە پێشبینییەکانی قەرزداربوونی لەبارەی مانگەکانی تشرینی یەکەم-کانوونی یەکەمی ئەمساڵ و مانگەکانی کانوونی دووەم-ئاداری ٢٠٢١ی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوبراوەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە چاوەڕوان دەکرێت گەنجینەکە لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵدا، ٦١٧ ملیار دۆلار قەرزداربێت.
لە راگەیەندراوەکەدا پێشبینیکراوە هاوسەنگی نەختینەی کۆتایی کانوونی یەکەم، ٨٠٠ ملیار دۆلار بێت و باس لەوە کراوە کە ئەو پێشبینیەی لە مانگی ئابدا کرا لەبارەی قەرزداربوون، ٥٩٩ ملیار دۆلار کورتی هێناوە.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە چاوەڕوان دەکرێت گەنجینەکە لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢١دا، یەک تریلیۆن ١٢٧ ملیار دۆلار قەرزداربێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە گەنجینەکە لە مانگەکانی تەمووز-ئەیلوولی ئەمساڵدا، ٤٥٤ ملیار دۆلار قەرزدار بووە و هاوسەنگی نەختینە لەو چارەکەدا، یەک تریلیۆن ٧٨٢ ملیار دۆلار بووە.
لە پێشبینیەکدا کە وەزارەتەکە مانگی ئاب بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە چاوەڕوان دەکرێت گەنجینەکە لە چارەکی سێیەمی ساڵدا، ٩٤٧ ملیار دۆلار قەرزداربێت، هاوسەنگی نەختینی لە کۆتایی ئەیلوولدا، ٨٠٠ ملیار دۆلار دەبێت.