Ruslan Rehimov
03 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2020
باکو- AA
سوپای ئازەربایجان، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەرمینیا-ی راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە کاتژمێر ٠٩:٥٠ی بەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەرمینیا بۆ پشکنینی ناوچەکە نزیک بەرەکانی جەنگ بووەتەوە.
باس لەوەشکراوە کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئازەربایجان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی خستووەتە خوارەوە.