Zeynep Çetinkaya,Enes Duran
28 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، نورەددین نەباتی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو ئامراز و هەنگاوە نوێیانەی لە ئابووریی لە ٢٠ی کانوونی یەکەمدا راگەیەندراون هیچ دەستوەردانێک نەبووە لە بازاڕ و رایگەیاند ''کەس دەستوەردانی نەکرد، تەنیا هەزاران فرۆشی کەسیی هاتنەئاراوە و پێشبڕکێیان کرد''.
نورەددین نەباتی لە پەخشی هاوبەشی A Haber و A Paraدا، وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە سەبارەت بە رۆژەڤی ئابووریی.
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا سەردەمی سێ مانگی رابردووی بە جەنگی دەروونی ناوزەند کرد و گوتی: ''لە دەروونییەکەی لەو شێوەیەوە راست بەرەو ناوەوە یارییان کرد. زۆر بەڕوونی دەیڵێم ئەوانەی پاشکەوتێکی بچووکیان هەیە بەشێوەیەکی زۆر خێرا بەکاریان هێنا بۆ بچووککردنەوەی ئابووریی و بەرزکردنەوەی نرخی دراوی بیانی، بەڵام ئەوە لە رۆژی دووشەممەوە تەواوبوو''.
نورەددین نەباتی باسی لەوە کرد کە لەو کاتەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشنیازەکانی مۆدێلی ئابووریی تورکیای بۆ رای گشتیی راگەیاند، هەندێک تووشی سەرسوڕمانی گەورەبوون و رایگەیاند ''کەسانێک بۆ گۆڕینەوەی دۆلار و یورۆکانیان ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێتیان وەستاند، ٢٠ کانوونی یەکەم بووە رۆژی داڕووخان. ئەو رۆژەی بەڕێز سەرکۆمارمان رێوشوێنەکانی ئەو مۆدێلەی راگەیاند، رۆژێکی مێژووییە. لەمەودوا ٢٠ی کانوونی یەکەم وەک یەکێک لە گرنگترین رۆژەکانی تورکیا یاد دەکرێتەوە''.
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ٢٠ی کانوونی یەکەم چووەتە ناو ئەدەبیاتی ئابووریی و سیاسییەوە و ئەو شەوە لە هەمان کاتدا شەوێکی گرنگ بوو بۆ جارێکی دیکە بێ هیوابوونی ئەوانەی بە درێژایی سێ مانگ ئابووریی وڵاتیان بەشێوەیەکی جددی قفڵ کرد.
لە وەڵامی ئەو بانگەشانەی باس لەوە دەکەن کە ئەو شەوە لە پشتەوە دۆلار فرۆشراوە، نەباتی گوتی: ''هەرگیز، بە دڵنیایییەوە بە هیچ شێوەیەک کەس دەستوەردانی نەکرد، تەنیا هەزاران فرۆشی کەسیی هاتنەئاراوە و پێشبڕکێیان کرد. ئەو شەوە خەڵکی پێشبڕکێیان کرد بۆ گۆڕینەوەی دراوە بیانییەکانیان''.
نورەددین نەباتی ئەوەشی خستەڕوو کە هەناردەکردن زیادی کردووە، پیشەسازی تەکنەلۆجیا پەرەیسەندووە، بەرهەمە تەکنەلۆجیاییەکان و بەرهەمە باڵا بەهادارەکان دەستەبەرکراوە و بۆ ئەوەیش هەنگاونراوە بۆ بەرگرتن لە هەناردەکردنی لە چەند بوارێکی دیارییکراودا و زیادکردنی هەناردەکردن.
وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا باسی لەوە کرد کە بەرزبوونەوە و دابەزینی بەهای دراو تەواو بووە و تەنیا کەمێک هەڵچوون هەیە و بەهاکەی جێگیر دەبێتەوە.
نورەددین نەباتی لێدوانەکانی رۆژی هەینیی سەرکۆماری تورکیا وەبیرهێنایەوە و کە ٢٣،٨ ملیار لیرە بۆ جۆری نوێی پارەدانەکان بەکارهاتووە و گوتی: ''ئێستا لیرەی تورکی ٣٨ ملیار زیادی کردووە. هاووڵاتی دۆلار و یورۆ دەگۆڕێتەوە بە لیرەی تورکی. متمانە بۆ لیرەی تورکی دامەزرا".