Fuat Kabakcı
19 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2019
په‌كین- AA
كۆمپانیای پۆرش-ی ئه‌ڵمانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێلی كه‌شخه، به‌هۆی كێشه له ئێرباگهكانیاندا زیاتر له دوو هه‌زار ئۆتۆمبیل له وڵاتی چین، وه‌رده‌گرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی حكوومیی چاودێریی رێكخستنی بازاڕ له چین بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، پۆرش بڕیاریداوه دوو هه‌زار و ٨٣ ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكه‌ی كه له وڵاتی چینن، وه‌ربگرێته‌وه.
وهرگرتنهوهكه، ئۆتۆمبێلەکانی مۆدێلی پانامێرا و بۆكستهر و چه‌ند مۆدێلێكی دیكه ده‌گرێته‌وه.
پرۆسه‌كه له ٨ی تشرینی دووه‌مدا ده‌ستپێده‌كات و گرفت ئێرباگی ئۆتۆمبیله‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌و به‌شانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه كه ده‌گۆڕدرێن، به خۆڕایی ده‌بن.