Sangar Hamad Azeez
04 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2018
کۆڵن - AA
پیشانگای نێودەوڵەتی مۆتۆرسکلێت کە هەموو دووساڵ جارێک لە شاری کۆڵن دەکرێتەوە ئەمساڵیش لەژێر ناوی "Intermot 2018" کرایەوە.
پیشانگاکە کە بە بەشداری ٤٠ وڵات کرایەوە، نزیکەی ٩ کۆمپانیای تورکی بەشداریان تێدا کرد.
لە پیشانگەکەدا کە چەندین کۆمپانیای ناوداری جیهانی بەشداریان تێداکرد، بووە جێی سەرنجی ئامادەبووان.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بەڕێوبەری کۆمپانیایەکی مۆتۆرسکلێت لە دوزجە فاتیح بایراکتار گوتی: "مۆتۆرسکلێتی کارەبایی ، و ئاسایی و بارهەڵگرمان نیایش کردووە لە پێشانگاکا. لە سەدا ٨٥ی بەرهەمەکانمان بە کارەبا ئیش دەکەن و ژینگە پیس ناکەن ئەمەش لەپێناو داهاتووێکی باشتر".
بڕیارە پیشانگاکە تا ٧ی ئەم مانگە درێژەی هەبێت.