هه‌ولێر
رۆژی پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ژماره شانزه‌ی چه‌ند بابه‌تێكی كرد له‌و دانیشتنه لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه راسپارده‌ی له‌باره‌ی ره‌وشی پێشمه‌رگه‌و پێداویستیه سه‌ربازییه‌كان خسته‌ڕوو.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان ئاری هه‌رسین رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی به‌دواداچوون و وردبینی بۆ ره‌وشی ژیانی پێشمه‌رگه‌و كاروباری ئاسایش له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆمان ده‌ركه‌وت چه‌ند راسپارده‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه بڕیار‌و حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێیان بكات".
له راسپاره‌ی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ی گرنگه داوای پێكهێنانی فیرقه‌ی نوێ ده‌كات بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها لیژنه‌كه چه‌كی زیاتر به پێویست ده‌زانێ.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان شوان قه‌ڵادزه‌یی بۆ ئانادۆڵو گوتی: "ئه‌و راسپاردانه‌ی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌ناو په‌رله‌مان به‌وردی دیراسه ده‌كرێ به‌شێكی قابیلهی ئه‌وه‌یه بكرێته بڕیار ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر یه‌ك له‌و خاڵانه كه له راسپارده‌كان هاتوون، كرایه بڕیار پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی بكات."
سه‌باره‌ت بهمانهوی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان شوان ده‌ڵێ: "نابێ پێشمه‌رگه جارێكی تر له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكشێته‌وه."
راسپارده‌ی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان:
موچه‌ی پێشمه‌رگه له‌كاتی خۆیدا به‌بێ دواكه‌وتن دابه‌شبكرێت. ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت بۆ پێشمه‌رگه دابین بكرێت. دابینكردنی چه‌كی زیاتر بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تی جۆری دۆشكه‌و كه‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نی. دروستكردنی فیرقه‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ر حاڵه‌تێكی نائاسایی توانای به‌رگریكردنی هه‌بێت، پێویسته ته‌رمی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان رێوڕه‌سمی تایبه‌تی و شیاویان بۆ ئه‌نجام بدرێ، كۆنترۆڵكردنی كاروباری پێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو له‌ڕووی ئاسایشی و ئه‌منی. پێویسته ره‌چاوی بارودۆخی ئاسایشی ناوچه‌كانی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری پارێزگای موسڵ بكرێت و ئه‌و شوێنانه تایبه‌ت مه‌ندی خۆیان هه‌یه. چاره‌سه‌ر لۆجستی كه هه‌ندێ گیرۆرگرفت روو ده‌ده‌ن بۆ كاروباری پێشمه‌رگه. نه‌هێشتنی بۆ شایی ئاسایش و ئه‌منی له‌نێوان ئه‌و هه‌زار و په‌نجا كیلۆمه‌تره‌ی كه ئێستا پێشمه‌رگه تێیدا نیشته‌جێ كراوه. نه‌هێشتنی ئاسه‌واری حزبایه‌تی له نێو پێشمه‌رگه. دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی پێویسته وه‌ك ئامێری هه‌ڵكه‌ندن و گواستنه‌وه بۆ لێدانی خه‌نده‌ق له‌و شوێنانه‌ی كه پێویستن. پێداچوونه‌وه به پله‌ی سه‌ربازیه‌كانی ناو پێشمه‌رگه. پابه‌ندكردنی فه‌رمانده‌ییه‌كانی پێشمه‌رگه به ئه‌ركه‌كانیان له‌كاتی پێویست. هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه له جه‌ژنی قوربان. به‌پێویستی ده‌زانین لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنری له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌ری پهرلهمانییشی تێدابێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ گفتوگۆ بكه‌ن له باره‌ی ره‌وشی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان. نه‌سریه‌ی پێشمه‌رگه رێكبخرێت. پله‌ی پێشمه‌رگه رێك بخرێت.