دیترۆیت
به‌هۆی بوونی كێشه له ئەیرباگی ئۆتۆمبێلی جۆری زنجیره 3ی BMW مۆدێل 2000 - 2006، كۆمپانیا ئهڵمانییەکە بۆ پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلم داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 1،6 ملیۆن ئۆتۆمبێلی ده‌كا.
به‌هۆی بوونی كێشه له‌و ئەیرباگانهی هاوشێوه‌ی ئه‌و ئەیرباگانهن كه له ئۆتۆمبێلەکانی دیكه‌دا به‌كارهاتووه و له‌لایه‌ن تاكاتا كۆرپۆرهیشنهوه دروست كراون. BMW له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 1.6 ملیۆن ئۆتۆمبێلی دروستكراوی كۆمپانیاكه‌ی كردووه، كه 574 هه‌زاریان له ئه‌مریكا.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه ره‌نگه ئه‌و ئەیرباگانه به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك كار نه‌كه‌ن، یان له كاتی كردنه‌وه‌یاندا به كه‌ڵك نه‌یه‌ن و سوودیان نه‌بێ.
هاوكات ئاماژه به‌وه كراوه كه كه‌موكوڕی له‌و شێوه‌یه له ئۆتۆمبێلەکانی BMWدا به‌دی نه‌كراوه، به‌ڵام ئەیرباگی به‌رده‌م سه‌كنی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانە ده‌گۆڕدرێ.
له ئایاری 2013دا، به‌هۆی كیشه‌یه‌كی هاوشیوهوه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی 42 هه‌زار ئۆتۆمبێل كرابوو.