Bahattin Gönültaş
24 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2021
به‌رلین – AA
چین گوشاری زیاتری خسته سه‌ر بازرگانیكردن به دراوی ئه‌لیكترۆنی و ته‌واوی ئه‌و كارانه‌ی به دراوی ئه‌لیكترۆنی ئه‌نجام ده‌درێن به "نایاسایی" له‌قه‌ڵه‌م دا.
١٠ دامه‌زراوه‌ی گشتیی چین كه بانكی ناوه‌ندیی چین و وه‌زاره‌تی ئاسایشی گشتی له‌نێودان له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هاووڵاتیییان له مه‌ترسییه‌كانی دراوی ئه‌لیكترۆنی "رێوشوێنی توند" ده‌گرنه به‌ر.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به "ده‌سكه‌وتی بێ ره‌نج و ماندووبوون" به دراوی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و دامه‌زراوانه به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته مامه‌ڵه‌كردن به دراوی ئه‌لیكترۆنی وه‌ك تاوانه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی نایاسایی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
له دوای ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌وه به‌های بیتكۆین به نزیكه‌ی رێژه‌ی له سه‌دا هه‌شت به‌هاكه‌ی له‌ده‌ست دا و بۆ ٤١ هه‌زار دۆلار دابه‌زی.