Abdullah Shukur
18 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2016
لە چین داوا لە کۆمپانیای تەکنەلۆجیای ئەپل کرا کە فرۆشتنی ئایفۆن شەش و ئایفۆن پڵەس رابگیرێت.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی خەڵک، کۆمپانیای بێیلی چینی، بە تۆمەتی ئەوەی کە کۆمپانیای ئەپل مۆدێلێکی تایبەت بە کۆمپانیاکەیان بەناوی "١٠٠ سی" لاسایی کردووەتەوە، سکاڵایان پێشکەش بە "نووسینگەی مافەکانی خاوەندارێتی هزری" کردووە.
نووسینگەی مافەکانی خاوەندارێتی هزری رایگەیاند کە جیاوازییەکی زۆر کەم لە نێوان ئایفۆن ٦ و ئایفۆن ٦ پڵەس لەگەڵ مۆدیلی ١٠٠ سی کۆمپانیای بێیلی چینیدا ھەیە و بۆیە داوای لە ئەپل کردووە کە فرۆشەکانی خۆی لە پەکین رابگرێت.
بەرامبەر ئەوەیش کۆمپانیای ئەپل سکاڵای تۆمار کرد و داوای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی کرد.
لە ناوچەکانی دیکەی چین فرۆشتنی بەرھەمەکانی ئەپل قەدەغە نییە.
ئەگەر دادگا بڕیارەکە پەسەند بکات ئەوا فرۆشتنی ئەو دوو مۆدێلەی ئەپل لە پەکین قەدەغە دەکرێت بەڵام لە ناوچەکانی دیکەی چین رێگری لە فرۆشتنی بەرھەمەکانی ئەپل ناکرێت.
ئەپل لە دوای سامسۆنگ و لێنۆڤا لە ریزبەندی سێیەم دێت لە پڕ فرۆشتن کۆمپانیای تەکنۆلۆجیا لە چین.