Sarmand Hameed
20 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2023
هەولێر - AA
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس، به‌شداریی له نیوەڕۆخوانێكدا كرد كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی واشتن پۆستی ئه‌مریکی به ناوی "خوانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه" رێكخرابوو.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لەو نیوەڕۆخوانەدا چه‌ندین سه‌رۆک، سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیرانی ئه‌ورووپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆنگرێسمان و سیناتۆری ئه‌مریكی و چه‌ندین کەسایەتیی و خاوه‌نكار و بازرگانی گه‌وره‌ی جیهانی تێیدا به‌شداربوون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە نیوەڕۆخوانەکەدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ چه‌ندین سەرۆک و سەرکردەی بەشداربوو کرد له‌نێویاندا، سه‌رۆكی لاتڤیا، ئیگلیس لەڤیتس، سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان کریاکۆس میتسۆتاکیس، سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس، کلاوس شواب، وه‌زیری ده‌روه‌ی پاكستان بیلاوال بۆتۆ زەرداری و چه‌ندین وه‌زیری ئه‌ورووپی و كۆنگرێسمان و سیناتۆری ئه‌مریکی و سه‌رۆكی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان.