Sarmand Hameed
20 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری بەرگریی بەریتانیا، بێن واڵس رایگەیاند، وڵاتەکەی پلانی ناردنی ٦٠٠ مووشەکی جۆری پریمستۆن بۆ ئۆکراینا دادەنێت، ئەمەش لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانی لەندەن بۆ کێیڤ دێت لە جەنگی دژبە رووسیا.
بێن واڵس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە میانی سەردانی بۆ بنکەی سەربازیی تابا لە ئیستۆنیا ئەنجامیدا، رایگهیاند: "دەتوانم ئهوە بڵێم کە ٦٠٠ مووشەکی دیکەی جۆری پریمستۆن بۆ کێیڤ دەنێرێن، ئەمە کارێکی ئێجگار گرنگە بۆ پشتیوانی لە ئۆکراینا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەرەکانی جەنگ".
واڵس جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پابەندە بە پێدانی ژمارەیەک تانکی جۆری چاڵنجەر بە ئۆکراینا هەروەها لانیكهم سێ پاتری لە جۆری تۆپی درێژمەودا AS-90155 لەگەڵ ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لەنێویاندا جۆری بۆڵدۆگ.
لەبارەی پشتیوانی وڵاتانی ئەورووپا بۆ ئۆکراینا، وەزیری بەرگریی بەریتانیا گوتی: "پلان بۆ ئەمساڵ، ساڵی داهاتوو و ساڵانی دواتر دادەنێین. ئێمە بۆ ماوەیەکی درێژ لێرەین".
وەزیری بەرگریی بەریتانیا راشیگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی نیشاندانی هەڵوێستی نێودەوڵەتیی دەبێت بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆکراینا لە بەرامبەر سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین.