ھەولێر
فارس قەساب ئاژەڵفرۆش لە مەیدانی ئاژەڵان لە شاری ھەولێر بۆ پەیامنێری AA رایگەیاند: "فروشتنی ئاژەڵ باشە و خەڵکیش زیاتر گا و بەران دەکڕن."
ھەروەھا گوتی "ئێمە نرخی گۆشت و ئاژەڵمان مان گران نەکردوە و تائێستا نرخەکەی ھەروەک نرخی گشتیی بازارەکانی ھەرێمە."
دوای تێپەڕینی نزیکەی دەساڵ لە گۆڕینی پارەی دراوی سویسریی عێراقی بۆ پارەی نوێ ناسراو بە پارەی برێمەر، ھێشتا لە مەیدانی ئاژەڵ فرۆشتنی ئاژەڵ بە دیناری سویسری حسێب دەکرێ.
لەبارەی نرخەکانەوە فارس قەساب روونیکردەوە، نرخی فرۆشتنی ئاژەڵ جیاوازە، بەپارەی نوێ یەک کیلۆ گۆشتی گای گەورە بە ٦٠٠٠ دینارە، گای بچوک بە ٦٧٥٠ تا ٧٠٠٠ دینارە، مەڕ بە ٦٠٠٠ و بزنیش بە ٥٠٠٠ ھەزار دینارە. بۆ سەربڕینی ھەر ئاژەڵێکیش پارە وەردەگرین.