Murat Birinci
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌مڕۆ دوای ئەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە لیرەی تورکی به بەرزبوونەوە ده‌ستیپێكرد، نرخی یەک دۆلار به ٧،٩٢ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
دوێنێ نرخی دۆلار نزمترینی گەیشتە ٧،٨٩ لیره و بەرزترینیشی گەیشتە ٧،٩٥ و نرخەکەی بە بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە رۆژی پێشتردا، بە دابەزینی به‌هاكه‌ی به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١ به ٧،٩١ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
ئەمڕۆ دوای ئه‌وه‌ی به‌های دۆلار بەرامبەر بە لیره بە بەرزبوونەوە ده‌ستیپێكرد له كاتژمێر ٠٩:٣٥ه‌وه به به‌راورد به كاتی داخستن لە رۆژی پێشتردا، به نزیكه‌ی له سەروو سه‌دا ٠،٢ واتا به ٧،٩٢ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
له هه‌مان كاتدا بەهای یورۆ بەرامبەر لیرەی تورکی به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١ بەرزبوونەوەی به خۆیه‌وه بینی و به ٩،٣٠ لیرە دەفرۆشرێت، نرخی پاوەندی بەریتانیش بەرامبەر لیرەی تورکی به ١٠،٣٠ لیرە دەفرۆشرێت.