Muhammet Ali Kemal
10 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئەوەی یەک دۆلار بە 3،77 لیرە و یەک یورۆ بە 4،00 لیرە فرۆشرا، ئەو دوو دراوە بەرزترین نرخیان تا ئێستا لەبەرامبەر لیرەدا تۆمار کرد و ژمارەی پێوانەییان شکاند. بەوشێوەیەش بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر لیرەدا بەراورد بەکۆتا رۆژی ساڵی 2016 گەیشتە نزیکەی 7 لەسەدا.
سەرلەبەیانی دوێنێ یەک دۆلار بە 3،63 لیرە، بەڵام دوایی بۆ ژمارەی پێوانەیی مێژوویی 3،74 بەرزبوویەوە. لە کۆتایی رۆژدا نرخی یەک دۆلار گەیشتە 3،71 لیرە. نرخی دۆلار سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بەشێوەیەکی ئاسۆیی رووی لەهەڵکشان بوو، دوای ئەوەی ژمارەی پێوانەیی بردە 3،77 لیرە بەرامبەر بەیەک دۆلار لە کاتژمێر 10:25ەوە هەر دۆلارێک بووەتەوە بە 3،75 لیرە.
هاوکات نرخی یەک یورۆ 4،00 لیرەبوو کە بەرزترین ئاستی تۆمارکراوی لیرەیە بەرامبەر یورۆ، بەڵام لەئێستادا هەر یورۆیەک بە 3،98 لیرەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.