Murat Birinci
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌مڕۆ دوای ئەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە لیرەی تورکی به بەرزبوونەوە ده‌ستیپێكرد، نرخی یەک دۆلار به ٨،٢٣١٠ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
دوێنێ نرخی دۆلار نزمترینی گەیشتە ٨،٠٨٣٩ لیره و بەرزترینیشی گەیشتە ٨،٢٠٧٨ و نرخەکەی بە بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە رۆژی پێشتردا، بە بەرزبوونەوەی به‌هاكه‌ی به رێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٢ به ٨،١٨٤٩ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
ئەمڕۆ دوای ئه‌وه‌ی به‌های دۆلار بەرامبەر بە لیره بە بەرزبوونەوە ده‌ستیپێكرد له كاتژمێر ٠٩:٤٥ه‌وه به به‌راورد به كاتی داخستن لە رۆژی پێشتردا، به نزیكه‌ی له سەروو سه‌دا ٠،٥ واتا به ٨،٢٣١٠ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
له هه‌مان كاتدا بەهای یورۆ بەرامبەر لیرەی تورکی به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٤ بەرزبوونەوەی به خۆیه‌وه بینی و به ٩،٦٩٧٠ لیرە دەفرۆشرێت، نرخی پاوەندی بەریتانیش بەرامبەر لیرەی تورکی به ١٠،٧٤٤٠ لیرە دەفرۆشرێت.