Ahmet Dursun
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیباف رایگەیاند کە تووشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بووە.
محەمەد باقر قالیباف لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی رایگەیاندووە ''یەکێک لە هاوڕێیانی ئۆفیسمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوو. کاتەکانی نیوە شەو ئەنجامی پشکنینەکەی منیش راگەیەندرا و پۆزەتیڤ بوو''.
محەمەد باقر قالیباف باسی لەوە کرد کە کەرەنتینە کراوە و بەردەوامیش دەبێت لەسەر کارەکانی.
لە میانی ئەم مانگەدا لە ئێران جێگری سەرکۆماری ئیران و سەرۆکی دەزگای بوودجە و پلاندانان، محەمەد باقر نوبەخت، هەروەها سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆم، عەلی ئەکبەر ساڵحی تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.
سەرەڕای ئەو رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر لە ئێران لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، پەتاکە بەخێرایی تەشەنەی سەندووە.