Ruslan Rehimov
11 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2019
باکو - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان رایگەیاند "دڵنیاین لەوەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی کە سوپای تورکیا دەستی بە ئەنجامدانی کردووە، یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری و گەڕانەوەی پەنابەران بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و چارەسەریی کێشە مرۆییەکان دەکات".
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئازەربایجان هەموو جۆرێکی تیرۆر بەتوندی ئیدانە دەکات و پشتگیری دەکات لە هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاری تیرۆر.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجاندا هاتووە: "دڵنیاین لەوەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی کە سوپای تورکیا دەستی بە ئەنجامدانی کردووە، یارمەتیدەر دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و سەقامگیری و گەڕانەوەی پەنابەران بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و چارەسەریی کێشە مرۆییەکان دەکات، هاوکات کۆتایی دەهێنێت بە هەڕەشەی تیرۆر و مەترسی سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا".