Muhammet Ali Kemal
09 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2016
رابەری کاتۆلیکەکانی جیهان و سەرۆکی ڤاتیکان، پاپا فرانسیس، لە مانگی حوزەیراندا دەچێتە ئەرمەنستان و لە مانگی تشرینی یەکەمیشدا سەردانی هەریەک لە جۆرجیا و ئازەربایجان دەکات.
بەرنامەی سەردانەکانی پاپا بۆ وڵاتانی قەفقاز روونبوویەوە کە ماوەیەکە بووتە بابەتی رۆژەڤ و چۆنێتی ئەنجامدانی بووتە جێگەی باس.
بەپێی ئەو روونکردنەوە نووسراوەی لەلایەن ڤاتیکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە پاپا فرانسیس، لەسەر بانگێشتی هەریەک لە پاتریاکی کڵێسای ئەرمەنی ئاپۆستۆلیکی، کارەکینی دووەم و بەرپرسانی دیکەی ئاینی و حکوومی ئەو وڵاتە، لەنێوان رۆژانی ٢٤ بۆ ٢٦ی حوزەیران سەردانی ئەرمەنستان دەکات.
دواتریش و لە کۆتاییەکانی مانگی ئەیلوول و سەرەتاکانی مانگی تشرینی یەکەمدا پاپا جارێکی دیکە لەسەر بانگێشتی بەرپرسانی ئاینی و حکوومی هەریەک لە لە جۆرجیا و ئازەربایجان سەردانی ناوچەکە دەکاتەوە. ئاماژە بەوەشکراوە سەردانەکەی رابەری کاتۆلیکەکەکان ئەو دوو وڵاتە لەنێوان ٣٠ی ئەیلوول بۆ دووی تشرینی یەکەمدا دەبێت.