Zana Natık Kerem
18 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2018
واشنتۆن ــ AA
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە رووداوێکی تەقەکردن لە قوتابخانەیەکی ناوەندی لە ناوچەی سان تافی نزیک شاری ھیووستن لە ویلایەتی تێکساس باشووری ئەو وڵاتە روویداوە.
میدیاکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەشداوە کە لە ئاکامی رووداوەکە، ھەشت کەس کوژراون.
ھاوکات تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاوی کردووەتەوە لە ئاکامی رووداوەکە سێ کەس بریندار بوون کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
تۆڕی سی ئێن ئێن راشیگەیاندووە کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمب لە وردەکاری رووداوەکە ئاگادارکراوەتەوە.
لای خۆیەوە کەناڵی "فۆکس نیوز" بڵاوی کردەوە کەسێکی گومانلێکراو لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراوە.
کەناڵەکە باسی لەوەشکردووە کە گومانلێکراوەکە دوای شەڕو پێکدادان لەگەڵ پۆلیسدا بریندار بووە.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا نووسیوویەتی: "ئەو راپۆرتانەی کە لە ھیووستنەوە بەدەست گەیشتوون، باش نیین و خوا ھەمووان بپارێزێت".