Zana Natık Kerem
24 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2018
ئەنقەرە ــ AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧،١ پلە بە پێوەری رێختەر سنووری رۆژھەڵاتی پیرۆ لەگەڵ بەرازیل و بۆلیڤیا ھەژاند.
لەمبارەیەوە دەستەی جیۆلۆجی ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە کە بوولەمەرزەکە بە قوڵایی ٦٠٩ کیلۆمەتر روویداوە.
بە پێی دەستەکە، ناوەندی بوولەمەرزەکە بە دووری ١٣٥ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای گوندی ئیناباری لە رۆژھەڵاتی پیرۆ و بە دووری ٢٢٦ کیلۆمەتر لە شاری کوبیخا لە بۆلیڤیا بووە.
سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددییەکانی بوومەلەرزەکە، تاوکو ئێستا ھیچ زانیارییەک لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.