Zana Natık Kerem
24 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2018
بەغدا ــ AA
نێردەی حەجی عێراق رایگەیاند کە حاجییەکی وڵاتەکەیان لە میانی بەجێگەیاندنی تەواف لەناو حەرەمی مەککە، خۆی کوشت بێ ئەوەی ھۆکارەکەی بزانرێت.
گوتەبێژی نێردەی حەجی عێراق، حەسەن کنانی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، حاجییەک بە ناوی، حوسێن حەمید حەیدەری لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٥ کە دانیشتوی شاری بەغدایە لە نھۆمی سەرەوەی مزگەوتی مەککە لە میانی بەجێگەیاندنی تەواف، خۆی فرێداوەتەوە خوارەوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە، بێ ئەوەی ھۆکارەکەی بزانرێت.
حەسەن کنانی روونی کردووە بە پێی گوتەی ئەو حاجیانەی کە لەھەمان ھوتیل لەگەڵ ئەو حاجییەی کە خۆی کوشتووە، نیشتەجێبن، باری دەرونی حاجییەکە تەواونەبووە، بەھۆی ئەوەی کە چەند مانگێک لەمەوبەر کوڕێکی گیانیلەدەستداوە.
لە لایەکی دیکەوە کەناڵی ئەلعەرەبییە بڵاوی کردووەتەوە کە ھەر بەھۆی خۆی فڕێدانە خوارەوەی حاجییە عێراقییەکە، دوو حاجی دیکەش برینداربوون، بەڵام دۆخیان جێگیرە.